شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا: پێنج بازگه‌ی سه‌ره‌کیی خانه‌قین له حه‌شدی شه‌عبی وه‌ر گیرانه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/12/2020، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا به‌رپرسی لقی 15ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین گوتی: سێ رۆژه هێزێکی موغاویر هاتوونه‌ته خانه‌قین و پێنج بازگه‌ی سه‌ره‌کییان له حه‌شد وه‌رگرتووه‌ته‌وه. ئه‌وانیش بازگه‌کانی کۆباشی، ئیمام وه‌یس - رێگای شاره‌بان، باوه‌مه‌حموود و پردی جه‌له‌ولان، ئێستاش حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێت فێڵ بکه‌ن و له دووری 300 مه‌تر له هێزه عێراقییه‌کانه‌وه بازگه‌یه‌کیان داناوه، گوایه ناوی چه‌ند داواكراوێكیان پێیه، كه ته‌نیا پاساوه بۆ ئه‌وه‌ی بازگه دابنێنن، گومركی ئۆتۆمبێل بكه‌ن و له هه‌ر بارێکی ئۆتۆمبێل 15 هه‌زار وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه له‌لایه‌کی دیکه‌وه حه‌شدی شه‌عبی هێنراوه‌ته سه‌ر نزیک زه‌ویی کشتوکاڵیی جووتیاره کورده‌کان، گوایه مسته‌فا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌قی داوه به جووتیاره کورده‌کان و ئه‌وانیش هاتووه ده‌یانه‌وێت گرفت دروست بکه‌ن.
باس‌نیوز
