لە سلێمانی وەبەرهێنەری پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون دەستگیر كرا

لە سلێمانی وەبەرهێنەری پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون دەستگیر كرا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد لەسەر سكاڵای دانیشتوان و خاوەنپشکەکانی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون، وەبەرهێنەری پرۆژەكەیان دەستگیر كردووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی١٢ی٢٠٢٠ رایگەیاند: "لەسەر سكاڵای دانیشتوانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی (شاری ئەوین) و هاوكات لەسەر جووڵاندنی سكاڵای هاووڵاتییان لەلایەن داواكاری گشتیی سلێمانی و بە بڕیاری دادوەر، وەبەرهێنەری پرۆژەکە بەپێی مادەی 240 بەند كراوە."

گوتیشی: "لە دوینێوە تا ئێستا وەبەرهێنەری ئەو پرۆژەیە لە پۆلیسی چوارچرا لە سلێمانی بەند كراوە."

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشی گەیاند: "بە گوتەی هاووڵاتییان وەبەرهێنەری پرۆژەكە پابەندی دیزاین و شێوازی دروستكردنی پرۆژەكە نەبووە."

پرژەی نیشتەجێبوونی ئەوین لە شاری سلێمانی 700 خانوو لەخۆ دەگرێت و تا ئێستا پرۆژە خزمەتگزارییەكانی تەواو نەكراوە.












باسنیوز

Top