ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێی كوردستان لەبارەی پرسی مووچە و پڕۆژەیاسای ٢٠٢١ی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێی كوردستان لەبارەی پرسی مووچە و پڕۆژەیاسای ٢٠٢١ی عێراق كۆدەبێتەوە


ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی مووچە و پڕۆژەیاسای ٢٠٢١ی عێراق و چەند بابەتێكی دیكە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ١٢ی ٢٠٢٠، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكوومەت، كۆدەبێتەوە.

هاوكات ئاشكرا كراوە كە لە كۆبوونەوەكەدا ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت:

• پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی فیدراڵیی عێراق.

• پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.

• دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.

• پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبری پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكام و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.

پێشتر د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرای كردبوو كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە چوارچێوەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق، عەرەبە شۆڤێنییەكانی پەرلەمانی عێراق لە ژێر كاریگەریی ئەو زانیارییە نادروستانەی كە هەندێك پەرلەمانتاری كوردی نەیاری هەرێمی كوردستان پێیان داون، ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەیان بڕی كە بەپێی ڕێككەوتنی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ، مانگانە وەك مووچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرا.



باسنيوز
Top