دیلێکی دەستی داعش دوای ئازادبوونی: پێمگوتن بمکوژن و رزگارم بکەن
داعش رۆژانە لە عیسا و هاوڕێکەیی داوە، به درێژایی ئه‌و شه‌ش مانگه ده‌ست و پێ و چاویان به‌ستراونه‌ته‌وه، هه‌ندێكجاریش هه‌وڵی كوشتن‌یان دراوه.
عیسا ته‌ها راگه‌یاند ''له‌ناو زنجیره چیایه‌كی به‌رز و نزم و زۆر ناخۆش بووین، هیچ رۆژێك ئومێدی ئه‌وه‌م نه‌بووه من رزگاربكرێم و له‌وێ ده‌ربچم، هه‌مووجار ده‌هاتن و ده‌یانگوت ئێستا ده‌تكوژین، ده‌مگوت ده بمكوژن و رزگارم بكه‌ن، له‌وكاته‌ی كه قسه‌ی ده‌كرد ده‌ستیده‌كرد به لێدان و گاڵته‌پێكردن و به كێبڵی كاره‌با له ده‌ست و پێ و پێشتی ده‌دام".
له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا داعش 11 جار په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی به كه‌سوكاری ئه‌و دوو دیله‌وه كردووه و داوای پاره‌ی كردووه، هه‌ر جارێكیش كه پاره‌كه ئاماده نه‌كرابێت، به تووندترین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌یان دراوه تاوەکو دواجار هه‌ریه‌كه و به 20 هه‌زار دۆلار ئازادكراون.
ته‌ها ئه‌حمه‌د، باوكی عیسا ده‌ڵێت ''دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ته‌له‌فۆنكردنیان بڕیوه، هاتنه سه‌ر 50 هه‌زار دۆلار، بۆ ئێمه ئه‌و پاره‌یه‌ش زۆر بوو، بۆیه ده‌یانگوت، ده‌یانكوژین، سه‌ریان ده‌بڕین و ده‌یانته‌قێنینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و 50 هه‌زار دۆلاره‌مان نه‌ده‌نێ، تاوەکو له‌گه‌ڵیان رێككه‌وتین له‌سه‌ر 20 هه‌زار دۆلار".
دیلان مۆفه‌ق ئەو دیلەی دیکەیە له‌گه‌ڵ عیسا له‌لای داعش ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، چاوه‌كانی لاواز بووه و پێی چه‌پی توانای رۆیشتنی نییه. كاتێك كه‌سوكاره‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی پاره به داعش ده‌ده‌ن، له ده‌شتاییه‌كی دووره‌ده‌ست جێیان ده‌هێڵن و هێزه ئه‌منییه‌كانی كفری ده‌یدۆزنه‌وه.
دیلان مۆفه‌ق دانیشتووی گوندی یه‌نگیجه گوتی ''كاژێر 12:00ی شه‌و ئێمه‌یان برد به‌ناو شاخ و دۆڵ و ئاودا رۆیشتن، ئه‌وان گوتیان رێگەكه 15 خوله‌كه، به‌ڵام كه ئێمه گه‌یشتینه شوێنه‌كه دونیا رووناك ببوەوه، هه‌ستده‌كه‌م چاوه‌كانم لاواز بوون، چونكه ئه‌و شه‌ش مانگه چاوم هه‌ر به‌سترابوو، زۆریش بێتاقه‌تم، چونكه له‌شمان ته‌واو سڕ بووه، چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ جووڵه‌مان نه‌بوو، هه‌ر كه‌له‌پچه كرابووین".
زۆربه‌ی گونده كورده‌كانی باشووری كه‌ركووك، هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی داعش تێیدا جموجۆڵی هه‌یه، له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له‌و سنووره به‌رده‌وام مه‌ترسیی داعشیان له‌سه‌ره و له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا 24 كه‌سیان لێ كوژراوه و 7ی دیكه‌شیان لێ رفێندراوه.
rudaw -
