له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له شه‌ش كیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا گیرا
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانى ئاسایشى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، توانییان ده‌ست به‌سه‌ر شه‌ش كیلۆگرام و 420 گرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا بگرن، كه مادده‌كه له جۆرى (تلیاك) بوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "ماددە هۆشبەرەکە بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو دوو ڕایەخی دانیشتن و ماکسییەكی ئافرەتان شاردرابووه‌وە، ویستبوویان لە ڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی دەرەوە بکرێت".
باسنيوز
