لێکتێگەیشتنێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی ئەڵمانیادا واژۆ کرا
ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020 لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عهمید روکن هەژار عومەر بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەگە و كۆڵۆنێڵ نۆگرادی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان رێککەوتننامەیەکی لێک تێگەیشتن واژۆ کرا.
عهمید روکن هەژار عومەر، سوپاسی تیمی سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و (سەنتەری زمان)ی تایبهت به پێشمهرگه.
تیمی سەربازیی ئەڵمانیاش، تیشکیان خستە سەر ئەوەی، کە هێزەکانی ئەڵمانیا بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
هەردوولاش جەختیان لە گرنگی و بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
باسنيوز
