هەناری هەڵەبجە هەناردەی به‌ریتانیا دەكرێتەوە و بۆ كەنەداش دەنێردرێت
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : پێشتر له ساڵی 2008 له دوبه‌ی و بۆ دووه‌م جاریش له‌مساڵدا له رێگه‌ی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانه‌وه هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌نارده‌ی بریتانیا كرد.
سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان وتیشی له مانگی رابردووتردا 22 تۆن و شه‌وی رابردووش 20 تۆن هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌نارده‌ی به‌ریتانیا كرد له ئایینده‌یه‌كی نزیكیشدا له ئاماده‌كاری هه‌نارده‌كردنی هه‌نارین بۆ كه‌نه‌دا .
شێخ مسته‌فا راشیگه‌یاند ئه‌مه ده‌ستپێكی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه كه هه‌رێمه‌كه‌مان له هه‌رێمێكی به‌كاربه‌ره‌وه بگۆڕین بۆ به‌رهه‌مهێن و دواتریش هه‌نارده‌كار، به‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین چیتر ره‌نجی جووتیارانمان به فیڕۆ نه‌ڕوا و به‌رهه‌مه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ساخ بكه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی گشتیی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له بواری پیشه‌سازیشدا چه‌ندان جار نانی تیری و چه‌ند به‌رهه‌مێكی كورده‌واری هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه و بڕیاره له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا بڕێكی زۆر هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه هه‌نارده‌ی كه‌ندا و ئاوی كانزاییش هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بكرێت.
هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئاستی چه‌ندین هه‌ناری وڵاتانی جیهان له چه‌ندین به‌راورد و پێشبڕكێدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بێت.
باسنيوز
