سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵوێزى ڕووسیا پەیوەندییەکانى هەولێر ـ مۆسکۆ تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ سێشەممە 1/12/2020 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ماکسیم ماکسیمۆڤ، باڵوێزى ڕووسیا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کە کونسوڵى گشتیى ڕووسیا لە هەولێر ئامادەى بوو، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ ڕووسیا، کارى کۆمپانیا ڕووسییەکانى وزە لە هەرێمى کوردستان، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانیان، مەترسییەکانى تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەشیان خستە بەر باس.
له بهشێكی دیكهی دیدارهكهدا، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە دەرفەت و زەمینە لەبارە بۆ ئەوەى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ڕووسیا فراونتر و هەمەلایەنە بکرێن و لە قۆناغەکانى داهاتوودا گرنگیى زیاتر بە برەودان بە پەیوەندییەکانیان لە هەردوو بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازیدا بدرێت، هەروەها ئاسانکارى لە بوارى هاتوچۆى نێوان هەرێمى کوردستان و ڕووسیا فراوانتر بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بیرۆکەى هەبوونى گەشتیى ئاسمانیى ڕاستەوخۆى هەولێر ـ مۆسکۆ تاوتوێ کرا.
باسنيوز
