ئەمڕۆ دوو بەرپرسی باڵای بریتانیا سەردانی هەولێر دەکەن
بڕیاره ئەمڕۆ سێشەممە هه‌ریه‌ك له "جیمس كلیڤرلی" وه‌زیری ده‌وڵه‌تی بریتانیا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و "جیمس هیبی" وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی بریتانیا، به سه‌ردانێك له به‌غداوه بگه‌نه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه.
ئه‌و وه‌زیره بریتانیانه، هه‌ریه‌ك له پرسه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له لایه‌ك و پرسه ناوخۆییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خه‌نه به‌ر باس.
هاوكات پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش و سه‌قامگیری زیاتری ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
باسنيوز
