كهركووك... ئەفسەرێكی پۆلیس كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
عەمید فەتاح مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكهی حەویجە، رايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020، لە گوندی سەحل له سنووری حەویجە، ئەفسەرێكی فەوجی یەكی لیوای نۆی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی، بە ناوی (خ، ع، ف) بە گولـلە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا."
ئاماژهی بهوهش كرد، تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنی ئەو ئەفسەرە نادیارە و بۆ ئهو مهبهسته لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووه.
باسنيوز
