کەرکووك.. ساڵی نوێی خوێندن دهستیپێكرد
ئەمڕۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بوو لە کەرکووك. جیاواز لە ساڵانی پێشوو ئەم ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە کۆمڵێك رێنمایی و رێوشوێنی تەندروستییەوە دەرگاكانی قوتابخانەکان کرانەوە.
دەوامی قوتابخانەکان بۆ ئەم ساڵ لە هەفتەیەکدا چوار رۆژ دەبێت قوتابیان رۆژێك لەهەفتەیەکدا، هەندێك قۆناغیش دوو رۆژ دەوام دەكەن، قوتابیانیش نیگەرانی دۆخەکەن.
ئەم ساڵی خوێندن بە کۆمەڵێك کێشە و بەربەستەوە دەستیپێکرد، شێرزاد رەشید کاکە، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووك گوتی: بەربەستەکان هەرچییەك بن خوێندنی کوردی و قوتابی و خوێندکارانی کورد هەمیشە لە پێشەنگ دەمێننەوە.
لە کەرکووك حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەندارێتی خوێندنی کوردی دەکات، زیاتر لە 500 قوتابخانە و باخچەی ساوایان هەیە، 100 هەزار قوتابی و خوێندکار و زیاتر لە 8 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر بەشدارن لە پڕۆسەی پەرورەردە لە شارەکە، ساڵانەش قوتابی و خوێندکارانی کورد یەکەمەکانی سەرئاستی عێراقن.
rudaw -
