ئاگر لە بازاڕێکی شاری سۆران کەوتەوە

ئاگر لە بازاڕێکی شاری سۆران کەوتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی کەلوپەلی ماڵەوە لە پشت بازاڕی گۆشتفرۆشانی شاری سۆران، تەواوی کەلوپەلەکانی ناو کۆگاکە سووتاون و زیانی زۆریش بەر دووکانەکانی دەوروبەری کەوتووە.

موقەدەم بەیار باڵەکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی١١ی٢٠٢٠ لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی گەورەی فرۆشتنی کەلوپەلی ماڵ، لە پشت بازاڕی گۆشتفرۆشانی شاری سۆران ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد: "بەختەوەرانە ئەو رووداوە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەداخەوە زیانی زۆری مادی بەر خاوەن کۆگاکە و چەند دووکانێکی دەرووبەری کەوتووە، سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەووتنەوەکەش گومان دەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت".












باسنیوز


Top