له هه‌رێمی كوردستان ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن مانگێكی دیكه‌ش درێژ ده‌كرێته‌وه
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكرای ده‌كا كه پێشنیاز ده‌كه‌ن ده‌رگای قوتابخانه‌كان وه‌ك ئێستا تا سه‌ره‌تای ساڵی نوێ به داخراوی بمێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/11/2020، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان 24ـی ڕاگه‌یاند، كه وه‌ك لیژنه‌كه‌یان پێشنیازی ئه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرن، كه ده‌رگای قوتابخانه‌كان وه‌ك ئێستا به داخراوی بمێننه‌وه تا 1/1/2021 و ئه‌وكات بڕیاری دیكه بدرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا، واته‌ی ئه‌وه نییه پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه و جارێكی تر ڕێژه‌كه هه‌ڵبكشێ، قۆناغه‌كه هیشتا مه‌ترسیداره، بۆیه پێمان وایه جارێكی تر بڕیاری داخستنی قوتابخانه‌كان درێژ ده‌كرێته‌وه.
بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی دادێ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆببنه‌وه و به پێی ڕاپۆرتی ئاماده‌كراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیاری كۆتایی له باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ده‌درێ.
باسنيوز
