بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌نووسی پرۆسه‌ی خوێندن وه‌زیرانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌چنه په‌رله‌مان
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری بۆ میوانداریكردنی وه‌زیرانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆببنەوە.
كاتژمێر 10:00ـی ئه‌مڕۆ، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاماده‌كاریی بۆ میوانداریکردنی ھەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا گرێ ده‌ده‌ن، بۆ ئەوەی ھەفتەی داھاتوو میوانداری لیژنەكه بکرێن و گفتوگۆ لە بارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵه‌وه بکەن و بۆچوونی ھەردوولا لە بارەی پرۆسەكه بخەنە روو.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان، بۆ ئەوەیە پێشنیازەکانیان بدەنە لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا لە بارەی کردنەوە یان داخستنی دەرگای قوتابخانەکان تا کاتێکی دیکە.
باسنيوز
