ئەمڕۆ هەڵمەتی كوتان دژ بە ئیفلیجیی منداڵان دەست پێ دەكات

ئەمڕۆ هەڵمەتی كوتان دژ بە ئیفلیجیی منداڵان دەست پێ دەكات


بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە، هەڵمەتی كوتانی دژە بە ئیفلیجیی منداڵان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەست پێ بكات کە ماوەی پێنج ڕۆژە دەخایەنێت.

فەریق عەبدولڕوحیم، سەرپەرشتیاری هەڵمەتەكە لە گەرمیان، راگەیاند: "لە ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ی١١ی٢٠٢٠وە بۆ ماوەی 5 رۆژ، هەڵمەتی كوتان دژ بە نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوە دەچێت."

گوتیشی: "هەڵمەتەكە هەردوو قەزای كەلار و كفری و ناحییەكانی دەوروبەریان دەگرێتەوە، بۆ بەڕێوەبردنیشی 59 تیم پێكهێندراوە كە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن."

راشی گەیاند: "داوا لە دایكان و باوكان دەكەین كە هاوكاریی تیمەكانمان بكەن و منداڵەكانیان بكوتن، بۆ ئەوەی بەدوور بن لە مەترسیی تووشبوون بە ئیفلیجیی منداڵان."

هاوکات پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێریش بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو هەڵمەتەش ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەڕێگەی ٢٧٢ تیمی گەڕۆکەوە هەڵمەتی کوتان دژی ئیفلیجیی منداڵان بەڕێوە دەچێت کە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.

هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشیی ئیفلیجی، منداڵانی تەمەن یەک ڕۆژ تاکوو ٥ ساڵ دەگرێتەوە.






باسنيوز
Top