وەزارەتی تەندروستی ئاگادارییەکی بۆ كۆمپانیاکانی دەرمان بڵاو کردەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا هاتووە: ئاگاداری گشت کۆمپانیاکانی دەرمان دەکەینەوە کە پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لکاندن و بەکارھێنانی (ستیکەر) ببن، بە پێچەوانەوە رێوشوێن و رێکاری یاسایی توند بەرانبەر سەرپێچیكاران و ئەو کۆمپانیایانەی کەمتەرخەم دەبن، دەگیرێتەبەر و رووبەڕووی سزای تووند دەبنەوە.
ئەوەس خراوەتە روو، ھەڵمەت و بەدواداچوون بەردەوام دەبێ لە رێگەی لیژنە تایبەتەکانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بۆ پەیوەست بوون بە بەکارھێنانی ستیکەر و چاودێریكردنی بازاڕ.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە ھەروەک ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییانیش بە گرنگ دەزانین بۆ رێنماییەكانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان، ئەمەش لە پێناوی دەستبەرکردنی باشترین جۆری دەرمان لە رووی كوالیتی و كاریگەری و سەلامەتییەوە بۆ ھاونیشتیمانیان.
باسنیوز
