دووشەممە پەرلەمانی کورستان کۆ دەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ دوو پیشنیازەیاسا دەکات

دووشەممە پەرلەمانی کورستان کۆ دەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ دوو پیشنیازەیاسا دەکات


بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ بکات.

لەمبارەوە سامان ئەحمەد بەکر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاریی دانیشتنی پەرلەمانی بڵاو کردووەتەوە کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی١١ی٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و جیا خوێندنەوە بۆ دوو پێشنیازەیاسا، هاوکات خوێندنەوە و گفتوگۆ لەسەر دوو ڕاپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی و لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لەبارەی کۆچی گەنجانی کورد دەکرێت.

بەرنامەی کاریی پەرلەمانی کوردستان بەمجۆرە:

یەکەم- خوێندنەوەی یەکەم بۆ دووپێشنیازە یاسا

۱-پێشنیازە یاسای پەروەردەو خوێندن لەهەرێمی کوردستان

۲-پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی زانکۆی تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان

دووەم:خوێندنەوە وگفتوگۆکردنی هەردوو ڕاپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەکان وڕەوەندی کوردستان و لیژنەی رۆشنبیری وکۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش ولاوان،سەبارەت بەکۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بەئامادەبووی وەزیرە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان

سێیەم:خستنەڕووی بیرۆکەی پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی)پەیوەست بەهەلی کار.









باسنيوز
Top