سەرچاوەیەکی ئەمنی: چالاکوانانی بەغدا لە ترسی تیرۆر روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
ئهمڕۆ شهممه 28/11/2020، سهرچاوهیهكی ئهمنی بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: ”چالاکوانە هەڵاتووەکان روویان کردووەتە هەرێمی کوردستان، چونکە پارێزگاکانی باشوور بۆ ئەوان ئارام نیین، لەبەر ئەوەی هەژموونی میلیشیاکان لەوێ زۆر زیاترە لە هەژموونیان لە بەغدای پایتەخت“.
ئهوهشی ئاشكرا كرد، كه ئەو چالاکوانانەی تا ئێستا لەناو بەغدا ماون، بیر لە چوونە دەرەوە دەکەنەوە، هەندێکیان شوێنی خۆیان گۆڕیوە و لە ترسی تیرۆرکردنیان لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە کەمتر لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە.
لە دوو رۆژی رابردوودا، بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق، هەڵمەتێکی چڕی ڕفاندن و تیرۆرکردنی چالاکوانانیان بەخۆوە بینیوه.
باسنيوز
