وەزارەتی شارەوانی و رێكخراوێكی ژاپۆنی گرێبهستێك واژۆ دهكهن بۆ باشتركردنی ئاوی خواردنەوە
ئەو گەڕەكانەی پرۆژەكەیان تێدا ئەنجام دەدرێت، تەیراوە، سەیداوە و منارەیە، كە لە گەڕەكە كۆنەكانی شاری ھەولێرن، جێگری پارێزگاری ھەولێریش بۆ كاروباری ھونەری كاریگەری ئەم پرۆژەیە لەسەر دابینكردنی زیاتری ئاو بۆ شاری ھەولێر ئاشكرا دەكات.
ئەمە یەكەم ھەماھەنگی ئاژانسی جایكا نییە لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بەڵكو لە ڕابردووشدا ئاوی ئیفرازی سێ لە ھەولێر بەھەمان میكانیزم كارەكانی تەواوكراوە، كە 96 ھەزار مەتر سێجا بوو، لەگەڵ گۆڕینی نزیكەی 300 كیلۆمەتر تۆڕی ئاو و دانانی تۆڕی نوێی ئاو و چەندین پرۆژەی دیكە لە سەرجەم شارەكانی ھەرێمی كوردستان.
k24 -
