لە کەرکووک نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دروست دەکرێت
نه‌خۆشخانەكه سێ نهۆمییه و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی شۆریجه، تایبه‌ت كراوه به تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه .
دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه بیرۆكه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگای پێشووی كه‌ركووك بووه و چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌ر و خێرخوازێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان دروستیان كردووه، كاره‌كانی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت.
ره‌مه‌زان حاجی ره‌شید، وه‌به‌رهێنه‌رە و راگەیاند، "نه‌خۆشخانه‌كه له سێ نهۆم پێهاتووه و جێگەی 100كه‌سی ده‌گرێت. به‌شی خواره‌وه بۆ منداڵان و به‌شی ناوه‌ڕاست بۆ ئافره‌تان و سه‌ره‌وه‌ش بۆ پیاوا. كۆمەڵێك خێرخواز هاتوونه‌ته پێشه‌وه تاوه‌كو هاوكاری بكه‌ن. ئێمه له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم بیرۆكه‌كه‌مان دانا و دروستمان كرد."
له كه‌ركووك یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی شێرپه‌نجه هه‌بوو كه توانای له‌خۆگرتنی 20 تووشبووی هه‌بوو. بۆیه تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه بۆ چاره‌سه‌ر ده‌چوونه هه‌ولێر و سلێمانی، بۆ كڕین و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش چاوه‌كان هه‌ر له‌سه‌ر هاوكاریی خه‌ڵك و خێرخوازانی پارێزگاكه‌یه.
د. نیاز ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی كه‌ركووك ده‌ڵێت: "هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌مان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك داناوه و داوا له هه‌موو سه‌رمایه‌دار و خێرخوازانی شاره‌كه ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێی وەڵامیان ده‌كه‌ین تاوه‌كو هاوكارمان بن و بتوانین به باشترین شێوه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بۆ شاره‌كه دروست و ئاماده بكه‌ین."
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك کارمەند و پزیشك بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه دابین ده‌كات. ئه‌گه‌رچی سێ جار داوای له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق كردووه كه ئه‌ركی دابینكردنی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان بگرنه ئه‌ستۆ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وەڵامی نه‌داونه‌ته‌وه.
د. سه‌باح نامیق، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك دەڵێت، "كردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا واده‌كات ئیتر نه‌خۆشه‌كانمان لێره چاره‌سه‌ر بكرێن. ئێمه‌ش هێشتا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئامێر و پێداویستی و ده‌رمان دابین بكات."
تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه لە کەرکووک به‌رده‌وام زیاد دەبێت,، نه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره كێشه‌ی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یە کە زیاتر له 1500 نه‌خۆشن.
rudaw -
