كه‌ركووك.. چوار چەكداری داعش ده‌ستگیر كران

كه‌ركووك.. چوار چەكداری داعش ده‌ستگیر كران
ئەمڕۆ له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای كەركووك، چوار چەکداری داعش له‌ لایه‌ن پۆلیسی فیدڕاڵییه‌وه‌ دەستگیركران.

ئەحمەد خورشید، ئەندامی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی شارەوانیی قەزای حەویجە، رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/11/2020، لەچەند جێگەیەكی سنووری شارۆچكه‌ی حەویجە، چوار تیرۆریستی چه‌كداری داعش كە بە مادەی چوار داواكرابوون دەستگیر كران."

ئاشكراشی كرد، كه‌ ئەوتیرۆریستانە لە لایەن دەزگای هەواڵگری لە پۆلیسی هەواڵگری سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵی ده‌ستگیر كران.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، كه‌ ئەوتیرۆریستانە سەرجەمیان له‌ ریزه‌كانی داعشدا بەشدارییان لە كرده‌وەی تیرۆریستی و شەڕی دژ بەهێزە ئەمنییەكان كردووە."













باسنیوز


Top