لە دەربەندیخان منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵ لە ئاودا خنكا
زەردەشت عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی دەبەندیخان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی١١ی٢٠٢٠ منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵ بەناوی (م.ه) بە ڕووداوی كەوتنە نێو ئاو گیانی لەدەست داوە."
گوتیشی: "ئەو منداڵە لە كاتی جووتكردن لە مەزرا لەگەڵ باوکی بووە و كەوتووەتە نێو ئاوەوە و گیانی لەدەست داوە."
عەقید ئیسماعیل محمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دەربەندیخان، رایگەیاند: "لەسەر ڕووداوەكە بەهۆی ئەوەی ئاسایی و قەدەر بووە، كەسوكاری سكاڵایان نییە."
باسنیوز
