به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه و یه‌كه‌م پاسپۆرتیش بۆ نه‌وه‌یه‌كی ئه‌نفال چاپ كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/11/2020، به ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه و یه‌كه‌م پاسپۆرتیش بۆ نه‌وه‌یه‌كی ئه‌نفال چاپ كرا.
وه‌زیری ناوخۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه سنووری چه‌مچه‌ماڵ حه‌وت هه‌زار و پێنجسه‌د ماڵباتی شه‌هید و ئه‌نفالی هه‌یه، بۆیه شایانی هه‌موو خزمه‌تێكن و جه‌ختی كرده‌وه كه خۆیان به قه‌رزاری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌زانن و وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی بچو‌وكیش كردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی چه‌مچاڵی ڕاگه‌یاند.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی به هاووڵاتیانی سنووره‌كه دا، كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا ده رۆژی دیكه، خزمه‌تگوزاریی چاپكردنی مۆڵه‌تی شۆفێریش له چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌ست ده‌بێ و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه مۆڵه‌تی شۆفێری ته‌واو كرد، هه‌مان رۆژ پێی ده‌درێته‌وه. له كاتێكدا پێشتر له سلێمانی چاپ ده‌كرا و 10 رۆژی پێویست بوو تا ته‌واو ده‌بوو.
باسنيوز
