لایه‌نه‌كان پاڵپشتی له‌ رێكه‌وتنی شنگال ده‌كه‌ن

لایه‌نه‌كان پاڵپشتی له‌ رێكه‌وتنی شنگال ده‌كه‌ن
شنگال ئێستا گۆڕەپانی ململانێیە سیاسیەكانە و بەھۆی ھەبوونی ھێزە دەرەكی و نافەرمییەكان، رۆژ بە رۆژ رەوشی ئەو قەزایە خراپتر دەبێت، ئەو رەوشە ھۆكاری سەرەكیی نه‌بوونی ئاوەدانی و ناسەقامگیریه‌ لە شنگال.

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی 17ی پارتی دییموكراتی كوردستان لە شنگال گوتی: بۆ ئەوەی ئەم ھەموو كێشانە چارەسەر بن رێكەوتێنێك لەنێوان حكومەتی ھەرێم و بەغدا واژووكرا و ئەم رێكەوتنە لە بەرژەوەندی خەڵكی شنگالە، بۆیە ئێمە پشتیوانی لەم رێكەوتنە دەكەین.

وێڕای ئه‌وه‌ی ھەندێك تێبینییان لە سەر ناوەرۆكی رێكەوتنەكە ھەیە، بەڵام داود جوندی، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شنگال گوتی: ھەر رێكەوتنێك لە بەرژەوەندی خەڵكی شنگال بێت، ئێمە پشتیوانیی لێ دەكەین، چونكە شنگال بە رەوشێكی خراپدا تێپەڕ دەبێت.

بۆ ئه‌وه‌ی لە ژیانی ئاوەرەیی و لە ژێر خیوەتەكان رزگاریان ببێت و بە ئارامی بژین، خەڵكی شنگال داوا دەكەن، ئەو رێكەوتنە وەك خۆی جێبەجێبكرێت.

ئاشكراشی دەكەن، ئەو كەس و لایەنانەی دژی رێكەوتنەكەن، نە لە خەمی شنگالیەكانن و نە بەرژەوەندی ئەوانیان دەوێت
k24 -
Top