كاره‌بای هه‌ولێر به‌ره‌و 24 كاتژمێری ده‌ڕوات
بهوبارهیهوه تاهیر عوسمان، سه‌رپه‌رشیاری پڕۆژه‌ی گرێدانی وێستگه‌ی 132ی ئازادیی نوێ به وێستگه‌ی 11 و 33 كه‌یڤی رۆناكی ئیسكانی نوێ گوتی: ماوه‌ی 120 رۆژ بۆ پڕۆژه‌كه‌مان دیاریكراوه و به ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه بارگرانی سه‌ر فیده‌ره‌كان و وێستگه‌كانی چه‌ند گه‌ڕه‌كێك كه‌م ده‌بێته‌وه و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش زیاد ده‌بن.
كاركردن له 3 له‌و پڕۆژانه ته‌واوبووه، ئه‌وانیش بریتین له راكێشانی تۆڕی كارەبا بۆ ژمارەیەك لەو گەڕەكانەی كارەبایان پێنەگەیشتبوو، چارەسەری فیدەری 8ی سەربەستی، كە كارەبا بە كۆمەڵگەی سێبیران و دەوروبەری دەدات، ھەروەھا دامەزراندنی وێستگەی كارەبای شێروان مەزن.
حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای ھەولێر گوتی: به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتبوو، نه‌توانرابوو ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ به خزمه‌تگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژانه.
k24 -
