نێچیرڤان بارزانی ستایشی جێنین پلاسخارت دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "جێنین پلاسخارت روونیکردەوە کە پەیوەندییەکی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا و سیستەمێکی فیدراڵیی بەهێز بۆ سەقامگیریی تەواوی عێراق پێویستە". هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە "پێشوازی لە رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم بوارەدا دەکەم".
هەر ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "سوپاسی هەڵوێستی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جینین پلاسخارت دەکات کە لە گوتارەکەیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش، جەختی لەوە کردبووەوە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تەنیا فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێم نین، بەڵکو هاووڵاتی عێراقین و پێویستە بابەتی مووچە نەکرێتە بەشێک لە کێشە سیاسییەکان و نابێت بەشێوەیەکی بەکۆمەڵ بکرێنە قوربانی".
ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، پشتگیری لە هاتنەئارای رێککەوتنێکی بنەڕەتی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکەن لەپێناو دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.
rudaw -
