فوئاد حوسێن و هاوتا رووسییه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار به رووسیا و عێراقه‌وه تاوتوی كرد
به پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دره‌ره‌وه‌ی عێراق، "به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا كۆك بوون، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی ستراتیژی، سیاسی، ئابووری و بازرگانی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، موكوڕبوونی وڵاته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوانی هه‌ردوو وڵاتی به‌یه‌كه‌وه هێشتوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، داوای په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی رۆشن بۆ هاوكاریكردنی نێوانیان ده‌كات.
فوئاد حوسێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و رووسیا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ده‌ستكه‌وتیش له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه هه‌بووه، كه پێكهاتووه له كاراكردنی 14 به‌ندی لێكتێگه‌یشتن بۆ بواره‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی، نه‌وت و گواستنه‌وه، كه بڕیاره له ساڵی داهاتوو (2021) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هاوكاریی ئابووری و ته‌كنیكیدا واژۆی له‌سه‌ر بكرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رۆڵی رووسیای له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی داعش به‌رزنرخاند، جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی رووسیا له راهێنانپێكردن و مه‌شقدانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكی گرووپه تیرۆریستییه‌كان.
سه‌رچاوه: RT
k24 -
