رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ركووك: غالب محه‌مه‌د له په‌روه‌رده‌یه‌كی كوردانه بێبه‌ش بووه و به جاشێتی گۆش كراوه
لوقمان كاكه‌یی، رۆژنامه‌نووس له كه‌ركووك رایگه‌یاند: "گرووپێك په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا ده‌ستیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی تێكه‌ڵ كردووه و و خراپیی دۆخی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان كه له سایه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان له بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاتووەته ئاراوه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه و به‌رده‌وام خه‌ریكی چهواشهكارین".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه یه‌كێك له دیارترین ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، غالب محه‌مه‌دی په‌رله‌مانتاری گۆڕانه كه "هه‌موو سنووره‌كان له‌پێناو چەواشەكردنی خه‌ڵكی ده‌به‌زێنێت". گوتیشی: "غالب محه‌مه‌د له په‌روه‌رده‌یه‌كی كوردانه بێبه‌شه و به جاشایه‌تی گۆش كراوه، كه‌چی هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ر و شه‌ره‌فمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بخاته ریزی خۆیه‌وه".
له ﻻیه‌ن خۆشیه‌وه د. ساڵح مه‌لا عومه‌ر، چاودێرى و سیاسى و مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ڕاى گه‌یاند: "كه‌سانێك هه‌ن ده‌چنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له خه‌ڵك بكه‌ن، كه‌چى له‌وێ ده‌بنه زمانحاڵى خه‌ڵكی تر و هه‌وڵ ده‌ده‌ن پاڵپشتى له سیاسه‌ته‌كانى به‌غدا بكه‌ن به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌ك خۆیان نیشان بده‌ن كه ئه‌م كێشانه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بخه‌نه ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م كاره‌ش به مه‌به‌ست ده‌كه‌ن و بۆ لێدانیانه له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌و چاودێره سیاسییه نه‌یشارده‌وه كه كه‌سانی وه‌ك غالب محه‌مه‌د و په‌رله‌مانتاره نه‌یاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌نێو شه‌قامی عه‌ره‌بیی عێراقیدا هیچ به‌هایه‌كیان بۆ دانانرێت، "ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ڵوێست و به‌رگریكردنی سه‌رۆك بارزانی و كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ر نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشتر به پێخاوسی له‌ده‌ست عه‌ره‌به‌كان هه‌ڵاتن، هه‌مان چاره‌نووسیان ده‌بێت".
باس‌نیوز
