یەکێتیی ئافرەتان: تێدەکۆشین خێزانی کوردستانی لە هەموو تووندوتیژییەک بەدووربێت
لەو پەیامەدا یەکێتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە "تووندوتیژی دژ به ئافره‌تان وه‌كو پرسێكی مرۆڤایه‌تی – كۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسی له هەر سه‌رده‌مێكدا به فۆرمێكی نوێ خۆی مانیفێست ده‌كات، ساڵانه ئه‌و ئامار و داتایانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوده‌بنه‌وه هۆكارێكن بۆ هه‌ڵوه‌سته‌كردنێكی جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌مه‌لایه‌نه. تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له پرسی ئافره‌ت به‌خۆیه‌وه گرتووه و ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به میكانیزم و شێوازی تایبه‌ت هه‌وڵی كاڵكردنه‌وه‌ی ده‌درێت".
كێشه‌ی تووندوتیژی له پرسی ئافره‌تدا له دیدی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان لێكه‌وته‌ی دوو ره‌هه‌نده، وەکو خۆیان دەڵێن ئەو دوو رەهەندەش بریتین لە "یه‌كه‌میان: پێگه و رۆڵی ئافره‌ت وه‌كو تاكێكی مرۆڤ له ئۆرگانه بچووك و گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی. دووه‌میان: ئه‌و به‌ربه‌ست و رێگرییانه‌ی كه له‌ژێر ناو و مۆركی جیاواز ده‌بنه به‌ربه‌ستی رێگاكه‌ی و كێشه‌كانی تووندوتیژی له ئه‌نجامی ئه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه‌وه دروستده‌بن".
وەکو یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەڵێت، "ته‌واوی ئاماره‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه زۆرترین رێژه‌ی تووندوتیژی لە چوارچێوه‌ی خێزان و به‌تایبه‌تی تر له‌ناو په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ران و دواتر په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كانی تردان. بۆیه وه‌كو یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ته‌ركیزی سه‌ره‌كیمان له‌م روانگه‌یه‌وه، سه‌رله‌نوێ پێناسه‌ی خێزان و په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزانی و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و مافی ئه‌ندامانی خێزان ده‌بێت. خێزان له دیدی یه‌كێتیی ئافره‌تان گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگایه. خێزان بنكه‌یه‌كه بۆ پێگه‌یشتوویی تاك، پهناگهیهكە بۆ ئارامی و ئامێزێكه بۆ خۆشه‌ویستیی ئه‌ندامانی. به‌م شێوه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌م دیده‌یه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كان پێناسه بكرێن و جێگا به تووندوتیژی بگرن. هزر و نه‌ریتی چه‌وت و ناهاوسه‌نگه‌كانی روانگه‌ی پیاوسالاری كه شه‌رعییه‌ت له هزری سیسته‌می حوكمدار - و حوكم لێكراو - خاوه‌ندارێتی – موڵك بوون وه‌رده‌گرن، ئیتر ناتوانن به‌رامبه‌ر هزر و نه‌ریتی هاوسه‌نگی مرۆڤسالاری كه سه‌رچاوه له بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ وه‌رده‌گرن؛ رابوه‌ستن و به كۆتایی دێن".
هاوکات یەکێتییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە "تێده‌كۆشین ساڵانی ئاینده كاڵبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووندوتیژی له سیما هه‌ره دیاره‌كان بێت و خێزانی كوردستانی له هه‌موو تووندوتیژییه‌ك به‌دووربێت و پڕ له ئامێزی خۆشه‌ویستی، ئارامی و هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌ندامانی بێت".
هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن، هه‌موو به‌رنامه و هێزیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دا چڕدهكهنەوە كه به شیاندنی پیشه‌یی و هزری و مه‌عریفی ئافره‌تانی كوردستان، "به‌شدارییه‌كی هاوسه‌نگانه و كارا له ته‌واوی جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه هاوشێوه‌ی پیاو مسۆگه‌ر بێت و هیچ بوارێك له‌سه‌ر بنه‌مای ژن‌بوون بۆ ئافره‌ت قه‌ده‌خه و شه‌رم نه‌بێت. ئافره‌ت له بازاڕی كار و ته‌واوی شوێنه گشتییه‌كان ئاماده‌یی و رۆڵی كارای خۆی هه‌بێت".
rudaw -
