نهتهوه یهكگرتووهكان: نابێت بابهتی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان به سیاسی بكرێت
جێنین ھێنس پلاسخارت، نێردەی تایبهتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق رایگەیاند، نابێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان تێکەڵی کێشە سیاسیەکان بکرێت و دەبێت بەزووترین کات ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت. پلاسخارت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتیشی: تا ھەولێر و بەغدا چارەسەرێکی ریشەیی نەدۆزنەوە پەیوەندییەکانیان لەوەی ئیستا ھەیە باشتر نابێت.
پلاسخارت گوتی: "لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر، ھەموومان لەسەر ئەوە کۆکین کە ھەبوونی پەیوەندییەکی ئەرێنی و بنیادنەر لەنێوان حکومەتی فێدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کلیلی سەقامگیرییە بۆ ھەموو عێراق".
جهختیشیكردهوه، "ھەرچەندە لە دەنگدانەکەی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق بۆ وەرگرتنی قەرز سەلماندی کە ئەو پەیوەندییە چەندە پەیوەندییەکی ئاڵۆز و لەھەمانگاتدا سستە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە چاومان لەوەیە ھەردوولا زۆر شەفاف و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن لە ھەموو بوارەکاندا".
ئاماژهی بهوهشدا، "ئهگهر بەڕوونی بڵێم، فەرمانبەرانی ھەرێم تەنھا فەرمانبەری حکومەتی ھەرێم نین، بەڵکو ئەوانیش ھاووڵاتی عێراقین و مووچەی فەرمانبەرانیش نابی بکەوێته ناو کێشە و ناکۆکییە سیاسیەکانەوە. دەبێ بەزوویی چارسەری بۆ بدۆزرێتەوە. وەك پێشریش باسم کرد، پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا لە کێشەدایە، ئەویش بەھۆی نەبوونی رێبەریەکی دەستووری روون و راشکاو، ئەم ناروونیەش بەداخەوە بووەتە کێشە و گرفت ".
دووپاتیشی كردهوه، "لە ١٥ ساڵی رابردوودا ھەموو دەرفەتەکان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی گونجاو لەکیس چوون. بەڵام ئێستا دەبێ بەزوویی رێکەوتن لەسەر ئەوە بکرێت، کە سیستمی فێدراڵی چۆنە و چۆن کاری پێدەکرێت و پیش بخرێت. راستیەکەش ئەوەیە تا چارەسەرێکی ریشەیی نەدۆزرێتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەمەی کە ھەیە باشتر نابن".
k24 -
