ترەمپ تیمەکەی بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی بۆ بایدن رادەسپێرێت

 ترەمپ تیمەکەی بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی بۆ بایدن رادەسپێرێت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریە گشتیەکان GSA و تیمەکەی راسپاردوە هەستن بە پـرۆتۆکۆلە سەرەتایـیەکان بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ جۆ بایدن، هەروەها بە تیمەکەی خۆشی وتوە هەمان کاربکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هەرچەندە ئەو لە کەیسەکەی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوام دەبێت و بڕوایوایە سەردەکەوێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، لەبەر وڵاتەکە ئیملی مورفی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریە گشتیەکان GSA و تیمەکەی راسپاردوە هەستن بە پـرۆتۆکۆلە سەرەتایـیەکان بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ جۆ بایدن، هەروەها بە تیمەکەی خۆشی وتوە هەمان کاربکەن.

بەڕێوەبەرایەتی GSA، دەزگایەکی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکایـیە، بەرپـرسە لە پـرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات

بەڕێوەبەرایەتی GSA، دەزگایەکی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکایـیە، بەرپـرسە لە پـرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە نێوان سەرۆکە یەک لە دوای یەکەکانی وڵاتەکە.

پێشتر ترەمپ دانی بە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكادا نەدەنا

راسپاردنی تیمەکەی بۆ ئەنجامدانی ئامادەکاریەکان تاوەکو دەسەڵاتە رادەستی جۆبایدن بکات، لەکاتێکدایە کە پێشتر ترەمپ دانی بە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكادا نەدەنا و رایگەیاندبو، بەمزوانە زانیاری نوێ لەبارەی ساختەكاری هەڵبژاردنەكان لەویلایەتی جۆرجیا ئاشكرا دەكات.

لایخۆیەوە ئیملی مورفی لە نامەیەکی فەرمی بۆ جۆ بایدن نوسیویەتی، "وەک بەڕێوەبەری دەزگای GSA، بەپـێی یاسای 1963ی گواستنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی مافی ئەوەی هەیە سەرچاوە و خزمەتگوزاریـیەکان دابینبکات بۆ پـرۆسەی گواستنەوەکە".

جەختی کردەوە، ئەم بڕیارەی لە ژێر فشاری هیچ کاربەدەستێک نیـیە چ لە کۆشکی سپی یان لە بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی و نە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ.






خەندان-
Top