لە گەرمیان هاوکاریی مادی بەسەر زیاتر لە حەوت هەزار خێزاندا دابەش دەكرێت

لە گەرمیان هاوکاریی مادی بەسەر زیاتر لە حەوت هەزار خێزاندا دابەش دەكرێت
لە سبەینێ سێشەممەوە پرۆسەی دابەشكردنی هاوكارییەكەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر زیاتر لە حەوت هەزار خێزانی هەژار و كەمدرامەتی سنووری گەرمیاندا دەست پێ دەكات.

دەروون عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیان، رايگەیاند: "لە سبەینێ سێشەممە 24/11/2020وە پرۆسەی دابەشكردنی بڕی 100 هەزار دینارەكەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر بنەماڵە هەژار و كەمدەرامەتەكانی سنووری گەرمیاندا دەست پێ دەكات."

گوتیشی: "هەموو ئەو خێزانانەش لە سنووری گەرمیان لەم هاوكارییە مادییە سوودمەند دەبن، پێكهاتووە لە حەوت هەزار و 200 خێزانی شایستە و هەژاری سنووری گەرمیان."

دەروون عومەر راشی گەیاند: "لەگەڵ بانكەكان ڕێك کەتوون و هەموو كارئاسانییەك كراوە و لیستی ناوەكان ڕەوانەی بانكەكان كراوە، بەمەبەستی دەستپێكردنی پرۆسەی دابەشكردنی پارەكە كە بۆ هەر خێزانێك بڕی۱۰۰ هەزار دینارە و لە سبەینێوە پرۆسەی دابەشكردنی پارەكە لە قەزای كفری و لە بانكی كفری دەست پێ دەكات و ڕۆژی چوارشەممەش لە بانكی شێروانە لە شاری كەلار هەموو سوودمەندانی ناحییەكانی دەوربەری شاری كەلار دەتوانن سەردانی بانکی شێروانە بكەن."













باسنيوز



Top