دابەشكردنی 100 هەزار دینار بەسەر 49 هەزار خێزانی هەولێر دەستی پێكرد

دابەشكردنی 100 هەزار دینار بەسەر 49 هەزار خێزانی هەولێر دەستی پێكرد


بڕی 100 هەزار دینار بەسەر 49 هەزار خێزانی سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت.

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو بڕەی ئەمڕۆ دووشەممە 23-11-2020 دابەش دەکرێ، هاوكاریی سێیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بەسەر 140 هەزار خێزانی كەمدەرامەتی سنووری پارێزگای هەولێر.

یوسف چاوشین هەروەها رایگەیاند، هاوكارییەكە بڕی 100 هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێك و 49 هەزار خێزان لە سنووری پارێزگای هەولێر لێی سوودمەند دەبن.

بەرێوەبەری شتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر ئئاماژەی بەوەش کرد، کە هاوکارییەکە لە 24 بانک دابەش دەکرێت و بۆ ئەوەی قەرەباڵغیش لە بانکەکان دروست نەبێ، خێزانەکان بە کورتە نامەی مۆبایل ئاگادار دەکرێنەوە ئەوکاتە دەتوانن بە رەچاوکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، سەردانی بانک بکەن.

هەروەک یوسف چاوشین رایگەیاند، ئەو هاوكارییە بەو خێزانانە دەدرێت، كە داهاتی مانگانەیان كەمترە لە 400 هەزار دینار و ئەو توێژانە دەگرێتەوە، منداڵانی بێسەرپەرشت، ئافرەتانی بێوەژن، كەمئەندامان، بێكاران، كرێكاران و كرێچیان یان ئەو خێزانانەی سەرۆك خێزانەكەیان بەهەر هۆكارێك لە زیندان بێت.

لەمساڵدا، ئەوە سێیەمین هاوكاریی بەرفراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان.








باسنيوز
Top