سامان بەرزنجی پلانی نوێی حکوومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

سامان بەرزنجی پلانی نوێی حکوومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات


وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکەی پلانی حکوومەت لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ قۆناغی داهاتوو، دەخەنە روو.

بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە 23-11-2020، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و بەرێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستی، پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و سەرۆکی یەکەی ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، بچنە پەرلەمانی کوردستان.

وەزیری تەندروستی، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستی، پارێزگارەکان و سەرۆکی یەکەی ئیدارە سەربەخۆکان لەگەڵ لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە و تاوتوێی پلاهی حکوومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە قۆناغی داهاتوو، دەکەن.

کرێی نەخۆشخانە ئەهلییەکان، رەوشی نەخۆشخانە حکوومییەکان و نرخی دەرمان، بەشێکی دیکە دەبن لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.











باسنيوز
Top