وەزیری دەرەوەی توركیا سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات
وەزیری دەرەوەی توركیا پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتى ههرێمى كوردستان كرد بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و خوالێخۆشبوو شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵا بارزانی، كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری بارزان و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی وەزیری دەرەوەی توركیای كرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان.
لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هەماهەنگیی هەردوو لا كرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پهتای كۆرۆنا و ئاڵۆگۆڕكردنی شارەزایی تەندروستی لەو بوارەدا.
باسنيوز
