مەسعود حەیدەر: پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بە موزایەدە چارەسەر ناکرێت
لەبارەی ئەو بانگەشانەی چەند پەرلەمانتارێکی کوردی دژ بە هەرێمی کوردستان و سروە عەبدولواحیدی خوشکی شاسوار عەبدولواحید دەیکەن هەرچەندە خۆشیان رابردووێکی شەرەفمەندانەیان لەگەڵ کاری پەرلەمانتاریدا نییە و دەڵێن گوایە ئیمزایان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ له ڕێگەی بەغداوە بدرێ، مەسعود حەیدەر دەڵێت: "نابێ موزایەدە بەم بابەتەوە بکرێت لەلایەن ھیچ حزب و کەسێکەوە بۆ ئامانجی سیاسی، دەبێ ھەموو تواناکان یەک بخرێن بۆ ئەوەی ئەو ٣٢٠ ملیار دینارە مانگانە خەرج بکرێت٫ تاوەکوو دەرکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق.
جەختیشی کردۆتەوە: "لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە ھەر قسەیەک بکرێت تەنھا بۆ موزایەدات و ئامانجی سیاسیی حزبی و شەخسییە".
باسنيوز
