هۆشداری له دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌م چه‌ند ڕۆژه ده‌درێت
عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مشه‌و یان سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی بارانێكی به‌خوڕ به رێژه جیاواز ناوچه‌كانی به‌غدا، دیوانییه، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، واست، بابل، دیاله، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، كه‌ركووك و دواتریش میسان و باكووری نه‌ینه‌وا و بیابانه‌كانی نه‌جه‌ف و باشووری ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه.
هه‌روها نووسیویه‌تی: بارانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و هه‌ندێك جار له شاره‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست و باكووری واست و باشووری دیاله به‌خوڕتر ده‌بێت.
وه‌ك پێشبینیشی كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی زیاتر له سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه، پێشبینی ده‌كرێت كه‌شێكی ته‌ماوی سه‌رجه‌م شاره‌كان بگرێته‌وه و ده‌رفه‌تی بارانبارین زیاتر ده‌بێت، تا شاره‌كانی باشووری عێراقیش به رێژه‌ی جیاواز له‌خۆ بگرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، زۆرترین ریژه‌ی بارانبارین له سنووری پارێزگاكانی دیاله، دهۆك، باشووری سلێمانی و له‌وانه‌یه به‌غدا و واستیش بگرێته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، پێشبینی ده‌كرێت كه‌مترین رێژه‌ی باران له پارێزگاكانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا ببارێت و له‌وانه‌یه هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه له شه‌پۆله‌كه به‌دوور بن.
هه‌روه‌ها پێشبینی كرد، له كاتژمێره‌كانی ئه‌مشه‌ودا نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات هه‌ڵده‌كات و خێرایی بای باكووری رۆژئاوا به‌نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی جیاواز له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: پێشبینی ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو یان شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه گۆڕانێكی دیكه‌ی كه‌شوهه‌وا رووبدات و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی دیكه روو له عێراق ده‌كات و شه‌پۆلێكی بارانبارینی رێژه جیاواز عێراق ده‌گرێته‌وه و له شاره‌كانی باكوور "هه‌رێمی كوردستان" بارانه‌كه به‌خوڕتر ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه‌كانی باكووری پارێزگای هه‌ولێر به‌فر ببارێت، دواتریش به‌ر له كۆتاییهاتنی ئه‌م مانگه، شه‌پۆلێكی دیكه روو له ناوچه‌كه ده‌كات.
سادق عه‌تییه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا چه‌ند هۆشدارییه‌كیشی داوه، له‌وانه‌ش:
ئه‌مشه‌و و به‌یانی سبه‌ی بای باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵات چالاك ده‌بێت كه‌شوهه‌وا تۆزاوی ده‌بێت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق. به‌ڵام له هه‌ندێك ناوچه چالاكتر ده‌بێت، كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، به‌تایبه‌ت له به‌سره، سه‌ماوه، زیقار، واست، باشووری دیاله و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و بابل.
شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و خێرایی با زیاد ده‌كات.
پێشبینی ده‌كرێت لافاو ناوچه سنوورییه‌كانی دیاله و باكووری واست بگرێته‌وه و هه‌ندێك له شه‌قامه‌كان نوقمی ئاو ببن.
ته‌رزه له دیاله و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فوراتی ناوه‌ڕاست ده‌بارێت و پێویسته له‌كاتی هه‌ڵكردنی با و گۆڕینی كه‌شوهه‌وا بۆ ته‌ماوی زۆر وریا بن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن.
k24 -
