بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی، بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

مەحمود شێخ عەبدوڵڵا ساڵانێکی زۆرە خزمەتی کەرتی تەندروستی دەڤەری بارزان دەکات و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، زیاتر خۆی بە پیشە و ئەرکی رۆژانە سەرقاڵ کردبوو.

بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، 92 هەزار 577 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 975 کەس گیانیان لەدەستداوە.
k24 -
Top