لە هەولێر دوو تۆمەتبار بەهۆی مامەڵەکردن بە حەبی قەدەغەکراو دەستگیر کران

لە هەولێر دوو تۆمەتبار بەهۆی مامەڵەکردن بە حەبی قەدەغەکراو دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرایکرد کە لە هەولێر دوو تۆمەتباریان بەهۆی مامەڵەکردن بە حەبی قەدەغەکراو دەستگیرکرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە تێیدا هاتووە: "دوای ئەوەی لەئەكاونتێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕیكلام بۆ فرۆشتنی حەبی قەدەغە كراو دەكرا پاش بەدواداچوونێكی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئەمڕۆ ١٩ی١١ی٢٠٢٠، توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ك - ح - م) و (ج ـ ر ـ ا) دەستگیر بکرێن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی (٤۹۷٠٠) دانە حەبی قەدەغەکراو کە دەیانویست حەبە قەدەغەکراوەکان لەسلێمانییەوە بهێننە هەولێر و ساغی بکەنەوە".

ئەوەش خراوەتە روو، کە حەبە قەدەغەکراوەکان بریتیبوون لە بڕی (۲۱٦٠٠) دانە حەبی جۆری بیزاکۆدێل بڕی (۱۳٠٠٠) دانە حەبی جۆری امنیك، بڕی (۱۲٠٠٠) دانە حەبی جۆری کۆلۆنازپام، بڕی (۷٥٠٠) دانە حەبی جۆری ئەکتوکۆلد، بڕی (٥٠٠) دانە حەبی جۆری الپرازولام و بڕی (٦٠) دانە حەبی جۆری انۆکسان.













باسنیوز


Top