خانەقین... میلیشیاكان بە هۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە رێگەی سەرەكیی نێوان هەرێمی كوردستان - عێراقیان گرت
كامەران محەمەد، یەكێك لە شۆفێرانی رێگەی گەرمیان بۆ بەغدا، رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/11/2020، چەكدارانی حەشدی شەعبی بە هۆی دواكەوتنی مووچەكانیان، خۆیشاندانیان كردووە و رێگەی نێوان خانەقین و شارەبانیان داخست، كە هاوكات رێگەی هاتوچۆی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداشە."
ئاماژەی بەوەش كرد، كە بەرپرسانی قەزای شارەبان ئاگادار كراونەتەوە بۆ ئەوەی داوایان لێ بكەن رێگەكە بكەنەوە."
عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانیی شارەبان، بە (باسنیوز)ی گوت، كە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ڕێگەكە بكەنەوە و هۆكاری خۆپیشاندانەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە ئەو چەكدارانە سەر بە لیوایەكن ساڵانێكە مووچەیان وەرنەگرتووە، حكوومەتی عێراق لەگەڵ هێز و لیواكانی دیكەی حەشدی شەعبیدا مووچەیان بۆ خەرج ناكات."
باسنیوز
