بابەشێخی کوردانی ئێزدی: د. فرسەت سۆفی کەسێکی خزمەتکار و خەمخۆری هاووڵاتییان بوو
لە بەشێک لە پەیامەکەی بابەشێخی ئێزدیاندا هاتووە: "هەروەک دیارە کۆچکردوو گەنجێکی خوێندەوار و کەسێکی خزمەتکار و خەمخۆری خەڵک و هاووڵاتییان بووە و لەدەستدانی پارێزگاری هەولێر خەسارێکی مەزنە".
دەقی پەیامەکەی باباەشێخی ئیزدیان:
بە دەستووری خودا
هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی دیاریکردنی ئێمە وەک بابەشێخی ئێزدیان، هەواڵی کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێریشمان پێ گەیشت.
بەو بۆنەوە خەمناکەوە، هاوخەمی و سەرساخیی خۆمان بۆ بنەماڵە و سەرکردایەتیی کوردستان و سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان و دۆست و هەڤاڵانی کۆچکردوو ڕادەگەیەنین.
هەروەک دیارە کۆچکردوو گەنجێکی خوێندەوار و کەسێکی خزمەتکار و خەمخۆری خەڵک و هاووڵاتییان بووە و لەدەستدانی پارێزگاری هەولێر خەسارێکی مەزنە.
لە خوای مەزن داواکارین بیخاتە بەر ڕەحمەت و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و سەرساخیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
روحا رهحمانی..نابت فانی
ههردێ زڤرته بهردهستێ خودانی
بابە شێخێ ئێزدیا
١٩ی تشرینا دووێ ٢٠٢٠
باسنيوز
