شارەبان.. لە بۆسەیەكدا تیرۆریستێكی داعش كوژرا

شارەبان.. لە بۆسەیەكدا تیرۆریستێكی داعش كوژرا
لە سنووری قەزای شارەبان، تیرۆریستێكی داعش كەوتە بۆسەی هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە و كوژرا.

عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانیی قەزای شارەبان، رایگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/11/2020، لە بۆسەیەكدا لە سنووری قەزای شارەبان، كە هێزە ئەمنییەكان بۆ تیرۆیستانی داعشیان دانابوو، تیرۆریستێكی داعش كوژرا ."

ئاماژەی بەوەش كرد، كە پێشتر هێزە ئەمنییەكان زانیارییان هەبووە تیرۆریستانی داعش سوودیان لە بۆشایی ئەمنی وەرگرتووە و لە گوندەكانی شارەبان نزیك بوونەتەوە.












باسنیوز


Top