لە سنووری كەركووك پێنج چەكداری داعش دەستگیر كران

لە سنووری كەركووك پێنج چەكداری داعش دەستگیر كران
لە شاری كەركووك چوار چەكداری داعش دەستگیر كراون و هاوكات لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركووك چەكدارێكی دیكەی داعشیش دەستگیر كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/11/2020، لیوا ئەنوەر عەباس، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی فیدرالیی عێراق، ڕایگەیاند، لەسەر زانیاریی هەواڵگری، پۆلیسی فیدرالیی عێراق، لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركووك، توانیان تیرۆریستێكی سەر بە داعش دەستگیر بكەن كە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی داواکراوە و پاشان ڕادەستی لایەنی تایبەتمەند كرا بۆ ئەوەی لیپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا بكرێت.

هاوكات، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/11/2020، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕاگەیاندراوێكی لەسەر دەستگیركردنی چوار تیرۆریستی سەر بەداعش لە چەند شوێنێكی شاری كەركووك بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی كەركووك، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، شانەیەكی تیرۆریستیی كە پێكهاتبوون لە چوار كەس ئاشكرا كردووە و ئەو چوار تیرۆریستەش سەر بە داعشن و بە ناوەكانی (ئەبوو زەید، ئەبوو عەزام، ئەبوو زیاد و ئەبوو ئەحمەد) لە چەند شوێنێكی كەركووك دەستگیر كراون".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە بەشدارییان لە كۆمەڵێك كردەوەی تیرۆریستی كردووە و لە ساڵی 2015 شەڕیان لەدژی هێزە ئەمنییەكانی كەركووك كردووە و ئێستاش لێكۆڵینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت.











باسنیوز
Top