هێزێكی ئەمنی هەڵدەكوتنە سەر بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەینەوا و جێگری بەڕێوەبەر دەستگیر دەكەن

هێزێكی ئەمنی هەڵدەكوتنە سەر بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەینەوا و جێگری بەڕێوەبەر دەستگیر دەكەن
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەینەوا، ئاشكرای كرد، كە ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی هەڵیكوتاوەتە سەر فەرمانگەكەیان و یاریدەدەری بەڕێوەبەریان بۆ شوێنێكی نادیار بردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/11/2020، هێزێكی ئەمنی هەڵیكوتاوەتە سەر فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی نەینەوا و دكتۆر ئەحمەد نازم، یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ كاروباری كارگێڕییان بۆ شوێنێكی نادیار بردووە و هۆكارەكەشی نەزاندراوە.

دكتۆر سەعید حاجم ڕایگەیاندووە، كە هێزێكی ئەمنیی لە لیژنەی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی، سنووری فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوایان بڕیوە و دكتۆر ئەحمەد نازمیان بۆ شوێنێكی نادیار بردووە.

تا ئێستە لە لایەن دەزگە فەرمییەكانەوە، هۆكاری دەستگیركردنی ئەو بەرپرسە تەندروستییە ئاشكرا نەكراوە













باسنیوز


Top