ئەمڕۆ تەرمی د. فرسەت سۆفی دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، لە هەولێر بە خاک دەسپێردرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە دوێنێ چوارشەممە بڵاو کرایەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی١١ی٢٠٢٠ تەرمی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و ڕێوڕەسمێکی فەرمی بۆ بە خاکسپاردنی تەرمەکەی بەڕێوە دەچێت.
ڕێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمەکەی و بە خاکپساردنی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان مەراسیمی هێنانەوەی تەرمەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت و پاشان لە شاری هەولێر بە خاک دەسپێردرێت.
فرسەت سۆفی، 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو، دوای 30 رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوێنێ 18/11/2020 لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد.
باسنيوز
