سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ راوێژکاری باڵای سەربازیى به‌ریتانیا کۆ بووەوە

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ راوێژکاری باڵای سەربازیى به‌ریتانیا کۆ بووەوە
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ راوێژکاری باڵای سەربازیى به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوورى ئافریقیا و شاندێکى یاوەرى کرد.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ چوارشەممە 18/11/2020، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ جەنەراڵ جۆن لۆریمه‌ر، راوێژکاری باڵای سەربازیى به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوورى ئافریقیا و شاندێکى یاوەرى کرد کە دواى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەى، بۆ ماڵئاوایى سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى کردبوو.

لە دیدارێکدا کە ستیفن هیکى، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەى بوو، دۆخى عێراق و ناوچەکە و پێویستى و گرنگیى هاوکارى و هەماهەنگى و کارکردن بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکە تاوتوێ کرا و وێڕاى ئەوەى کە لۆریمەر بەردەوامیى هاوکارى و پشتگیریى بەریتانیاى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە، سوپاسى و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ هاوکارى و هاوبەشى و کارکردن لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق دەربڕى، نێچیرڤان بارزانیش سوپاسى هاوکارى و پشتگیریى بەریتانیاى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ جەنەراڵ لۆریمەر خواست.

دوایین پێشهاتەکانى شەڕى تیرۆر و بەرەنگاربوونەى داعش، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەکردنى کێشەکانیان، تێپەڕاندن و پەسەندکردنى یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى بودجە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، دۆخى ئەمنیى سنوورەکانى هەرێمى کوردستان و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبه‌ش، بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.












باسنيوز



Top