پیاوە فڕیوەكە له‌ كاتی مه‌شقكردندا گیانی له‌ ده‌ست دا

پیاوە فڕیوەكە له‌ كاتی مه‌شقكردندا گیانی له‌ ده‌ست دا
ئه‌و پیاوه ی له‌ سه‌ر باڵا‌خانه‌ و شوێنه‌ به‌رزه‌كانی جیهان بە فڕین دەهاتە خواره‌وه‌، له‌ كاتی مه‌شقكردندا گیانی له‌ ده‌ست دا.

فینسنت ریفیت ته‌مه‌ن 36 ساڵ، كه‌ خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئانسی فه‌ڕه‌نسییه‌، له‌ كاتی مه‌شقككردندا كەوتە خوارەوە و گیانی له‌ ده‌ست دا‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا کە رێكخراوی پەڕەشووتوانان بڵاوی کردووەتەوە و تیایدا هاتووە، فینسنت وه‌رزشوانێكی خۆشه‌ویست و به‌ڕێزی تیپه‌كه‌یان بووه، بۆیە هاوخه‌میی خۆیان بۆ خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێیانی و ئه‌و کەسانە ده‌رده‌بڕیوە كە كاریان لەگەڵدا كردووە.

ریفیت ئه‌و كاته‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار کردبوو، كه‌ له‌سه‌ر تاوەری خەلیفەوە فڕیبوو، كە بە به‌رزترین باڵا‌خانه‌ له‌ جیهاندا دەژمێردرێت و بەرزییەکەی 828 مه‌ترە.

بریفیت له‌ ساڵی 2015 تایبه‌ت به‌ ئاسۆشێیتد پرێسی راگەیاندبوو، كاتێك به‌ په‌ڕه‌شووت خۆی هه‌ڵده‌داته‌ خواره‌وه هه‌ست به‌ ئازادی ده‌كات، چونكه‌ وەکو باڵندەیەک دڵی کوێ بخوازێت ده‌توانێت بۆی بفڕێت، به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌ خۆ و به‌ ئامێره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ ده‌نیشێته‌وه‌.












باسنيوز


Top