لە زاخۆ سێ هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا

لە زاخۆ سێ هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری قەزای زاخۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ئۆتۆمبێلێک سووتاوە و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.

لەمبارەوە موقەدەم ئازاد تەها، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارسەممە ١٨ی١١ی٢٠٢٠ لە نزیک تۆنێلی گەلیی زاخۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕووی داوە و بەو هۆیەوە سێ کەس بوونەتەوە قوربانی".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کامیری بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی خۆی لەدەست داوە و لە ئەنجامدا خۆی بە ستوونێکی سەر ڕێگەدا کێشاوە و ئاگری گرتووە و سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی ڕووداوەکە و سووتانەوە گیانیان لەدەست داوە".
















باسنیوز


Top