محەمەدی حاجی مەحمود: لە دەستدانی د. فرسەت سۆفی خەسارەتێک بوو لە هەموو لایەکمان کەوت
محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی رایگەیاندووە: "لە دەستدانی د. فرسەت خەسارەتێک بوو لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و شاری ھەولێر و هەموولایەکمان کەوت".
دەقی پەیامەکە:
محەمەد حاجی مەحموود سەرەخۆشی لە خانەوادەی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دەکات
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان بنەماڵەو کەسوكاری خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی د. فرسەت پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆ مان پێگەیشت. خوالێخۆشبوو هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو، لە دەستدانی د. فرسەت خەسارەتێک بوو لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و شاری ھەولێر و هەموولایەکمان کەوت.
لە ناخەوە دڵگرانی کۆچی دوایی د. فرسەت ین، هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و کەسوکارو هاوكارانی لە حكوومەت و پارێزگا‌و تەواوی خەڵكی شاری هەولێر ین.
له خوای گه‌وره داواکارین گیانی پاکی د. فرسەت بە به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی هەموولایەکمان ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
لەگەڵ ڕێزمدا
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود
۲٠۲٠/۱۱/۱۸
گوڵەخانە
باسنيوز
