بە بۆنەی کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفییەوە سێ رۆژ ماتەمینی لە سنووری پارێزگای هەولێر راگەیاندرا
لە كۆبوونەوەدا عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رای گەیاند، كە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بە بۆنەی كۆچی دوایی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرەوەیە، کە "پێش ساڵێک و دوو مانگ لێرە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەدەست هێنا".
ئاماژەی بەوەش كرد، كە پارێزگاری هەولێر، ژیانی خۆی کردە قوربانیی پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کوردستان. شەونخوونی و ماندووبونی هۆکار بوون لەوەی ببێتە بەرکەوتەی ئەو ڤایرۆسە، کە لە ئەنجامدا ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا
لە كۆبوونەوەكەدا، سکرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بڕیاری ئەنجوومەنەکەی خوێندەوە و رای گەیاند، كە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەبۆنەی خەمناکی گیانلەدەستدانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، سێ رۆژ ماتەمینی لە سنووری پارێزگای هەولێر رادەگەیەنێت".
باسنيوز
